بانکی ناوەندی: حەواڵەکردنی دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە بەردەوامە

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، “بەپێی ئەو خشتەیەی لە نێوان ئێمە و بانکی فیدراڵی ئەمەریکا هەیە، حەواڵەکردنی دۆلار بەردەوامە”.

بانکی ناوەندی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە حەواڵەکردنی دۆلار بۆ بانکەکەیان لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە بەردەوامە و رایدەگەیەنێت، “بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو و کاتی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو دامەزراوەکە ناردنی دۆلار بەردەوامە و دوێنێش ئەو بڕەی پێویستبوو لەکاتی خۆیدا وەرگیراوە”.

دەشڵێت، “هەموو ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتە میدیاییانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە وەستاندن یان کەمکردنەوەی دۆلاری نەختینە دەکەن کە دەنێردرێت بۆ بانکەکەمان لەلایەن ئەمریکاوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share