د. ئەحمەد کەرکوکی: دەستکرا بە دانان و کارپێکردنی دوو موغەزی لە وێستگەی گورگەچاڵ

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، دەستکرا بە دانان و کارپێکردنی دوو موغەزی لە وێستگەی گورگەچاڵ بە درێژایی دوو کیلۆمەتر.

د. ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، دوای هەوڵی بەردەواممان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک، دەستکرا بە دانان و کارپێکردنی دوو موغەزی لە وێستگەی گورگەچاڵ بە درێژایی دوو کیلۆمەتر لە فیدەر و 125 ستوونی فشاری بەرز بۆ کەمکردنەوەی لۆدی موغەزییەکانی شۆراو و سێکانیان، ئەم هەوڵانەش بۆ سەرجەم گەڕەکەکانی دیکەی کەرکوک بەردەوامە و کۆڵ نادەین.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، یارمەتیدەری تیمەکانی کارەبا بن لە دانانی سەعات و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی زۆری کارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا بۆسەر شەنگال دەكات

ئه‌نجومه‌نی و‌ەزاریی ئاسایشی نیشتمانی كۆبووەوە و تاوتوێی هێرشەكانی توركیای بۆسەر شەنگال كرد و ئیدانه‌ی هێرشەكەی كرد. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share