یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2026، کە هاوکاتە لەگەڵ 2ی رێبەندان، 80ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و لای رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان، مەراسیمی جۆراوجۆر بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژە مێژووییە و بەرزڕاگرتنی ناوی پێشەوا قازی محەمەد بەڕێوەدەچێت.

هەموو ساڵێک لەمڕۆژەدا کوردان لە هەر چوارپارچەی کوردستان یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد دەکەنەوە.

ئەم کۆمارە، هەرچەندە تەمەنی تەنیا 11 مانگ بوو، بەڵام بووە وەرچەرخانێکی گەورە لە هزری سیاسیی کورددا.

دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی کۆمار:

  • ئاڵای کوردستان: بۆ یەکەمجار ئاڵای سێ ڕەنگی کوردستان بە فەرمی هەڵدرا.
  • زمانی کوردی: کرا بە زمانی رەسمیی خوێندن و نووسین لە دامودەزگاکاندا.
  • سوپای میللی: پێکهێنانی هێزی پێشمەرگە وەک سوپایەکی رێکخراو بۆ پاراستنی نیشتمان.
  • کەسایەتییە مێژووییەکان: بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد و بەشداریی تێکۆشەرانی دیکەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share