قوباد تاڵه‌بانى: ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە و ده‌شڵێت، “ئەرکی ئێمە تەنھا گرتن و سزادانی ژنکوژان نییە، بەڵکو وەک کۆمەڵگا پێکەوە بە یەک دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییە”.

قوباد تاڵه‌بانى له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى شنیار هونەر نووسیویه‌تى، “بیستنی ھەواڵی ژیانئاوایی شنیار خەمباریکردم، شنیار خان ھاوڵاتییەکی بێتاوان بوو، تەنھا ژنبوونی تاوانی بوو.”

ده‌شڵێت، “لە کاتێکدا دەستخۆشی لە ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەم کە دەستبەجێ تاوانبارانی ئەم تاوانانە دەستگیردەکەن، بەڵام بە ئازارم کە لە ساڵی 2022 دا ھێشتا لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین پیاوانێک ھەن وا بیردەکەنەوە کە ھەڕەشە، ئازاردان و کوشتنی ژنان ئاساییە، لەوەش بە ئازارتر ئەو بێھەڵوێستییە شەرمھێنەرەی کۆمەڵگاکەمانە”.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌، “ئەرکی ئێمە تەنھا گرتن و سزادانی ژنکوژان نییە، بەڵکو وەک کۆمەڵگا پێکەوە بە پیر و گەنج، حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی، دادگا و مزگەوتەکان، بە یەک دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییە و کاتی کۆتاییھێنانە بە کلتووری ژن کوشتن، چونکە ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی مەرجەکانی دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، مەرجەکانی دابەزاندن و شوێنگۆڕینی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری…
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share