لاڤە حیکمەت: پشتگیریکردن لە رۆژئاوا ئەرکی هەموومانە

لاڤە حیکمەت ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رۆژئاوای كوردستان نەک هەر بەرگری لە خاک دەکات، بەڵكو بەرگری لە كەرامەتی مرۆڤایەتی دەكات

لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن پەیامێکی سەبارەت بە شەڕ و گرژییەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردووەوە و تیایدا هاتووە، “ئەمڕۆ رۆژئاوای كوردستان نەک هەر بەرگری لە خاک دەکات، بەڵكو بەرگری لە كەرامەتی مرۆڤایەتی دەكات، شەڕڤانان لە سەنگەری بەرگریدان لە بوونی هەموو تاکێکی کورد، ئێستا پشتگیریکردن لە رۆژئاوا ئەرکی هەموومانە”.

وتیشی، “دوای ئەوەی چەندین جار لە زاری خۆیانەوە سەرکردەکانی جیهان دانیان بە قەرزارباریی خۆیاندا دەنا بەرامبەر بە قوربانییەکانی کورد، ئێستا سوپاسگوزارییەکەیان بە خیانەت و پشتکردنە کورد نیشاندا، بژی کورد، بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا، بژی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی کوڕ و کچانمان لە رۆژئاوا

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە…
Total
0
Share