نەریتێکی کۆنی کوردەواری لە رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا بە بەردەوامی ئەنجامدەدرێت

لە رۆژئاوای کوردستان نەریتی بووکە بەبارانەی کوردەواری بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجامدەدرێت.

کوردانی رۆژئاوای کوردستان و شاری قامیشلۆ بەتایبەتی بۆ داواکردن لە خوا تاوەکو باران ببارێنێت نەریتی کۆنی کوردەواری ئەنجامدەدەن، کە تێیدا هەر ماڵێک بەپێی توانای دارایی خۆی خواردنێکی تایبەت دروست دەکات.

بەر لە دەستپێکردنی نەریتەکە هەموو ماڵەکان لە مەیدانێکی گەورەدا کۆدەبنەوە و خواردنەکانیان دەهێننە سەر هەمان خوان و پێکەوە دایدەنێن، بەرلەوەی دەست بە نانخواردن بکەن هەموویان کۆدەبنەوە و بوکێک لە دار و پارچەی کۆن دروست دەکەن بەناوی “بووکە بەبارانە” و دەگەڕێن بە کۆڵانەکاندا.

لە کاتی گەڕانیاندا هەندێک دروشم دەڵێنەوە کە ئاماژەیە بۆ داواکاری لە خوا تاوەکو باران ببارێنێت، دروشمەکانیان بە شێوەزاری کرمانجی بەمجۆرەیە:

مە ژی خودێ باران دیڤە     بووکا مە ساڤار دیڤە

یارەبی باران وەرە    عەردا خوەدێ شین وەرە

لەگەڵ وتنەوەی ئەم دروشمانەدا لەبەردەم هەر ماڵێکدا ئاو دەپرژێنن بەسەر بووکە بەبارانە و خەڵکەکەشدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جینۆسایدی ئێزیدییەکان بەشێکی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت

کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیش دەربارەی پرسی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکانە. بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دانیشتنی…
Total
0
Share