کەشناسێک: ئەمڕۆ و سبەینێ تاوەباران دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە زنجیرەیەک کەڵەکەهەوری بەهێزی باراناوی ڕوودەکاتە ناوچەکانمان و باراندەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کات و شوێنی جیادا، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن دەبێت، دواتر لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیردەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت نیوەشەو بۆ بەرەبەیانیی سبەی دووشەممە، زنجیرەیەک کەڵەکەهەوری بەهێزی هەورەبروسکە، باران و تەرزە ڕووبکاتە ناوچەکانمان، لەم ماوەیەدا لە ناوچەکانی سەنتەری پارێزگای هەولێر، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بارانی بەهێز و تەرزە دەبارێت، دواتر لە کاتەکانی بەیانیی سبەینێ دووشەممە، کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە و ڕەنگە لە پاشنیوەڕۆ تاوەباران و هەورەبروسکە چالاک ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـ.ـۆجـ.ـەلان: پێویستە پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە لە توندوتیژی دووربکەوێتەوە

نوێترین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوکرایەوە و ئەمەی خوارەوە، دەقەکەیەتی. بانگەوازەکەمان لە 27ـی شوباتی…
Total
0
Share