هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند،  ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین ئێستا شەقامی نێوان تاسلوجە بەرەو ئاراستەی راپەرێن و بە پێچەوانەوە، هەروەها بەشێکی زۆری شەقامەکان بە ئاراستەی دەرەوەی شاری سلێمانی بەھۆی چڕیی بەفربارین مەترسیی خزین و ھەڵخلیسکاندن و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتومبێلی لەسەرە و ئەگەری بەرچاو ھەیە بۆ پەککەوتن و رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.

دەشڵێت، داواکارین لە شۆفێران بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن و نەیەنە دەرەوە تاوەکو ئەو کاتەی کۆتایی بەم شەپۆلە بەفربارینە دێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌وقاف په‌رله‌مانتارێكى ئیسلامى ده‌داته‌ دادگا

په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەرامبەر بەدواداچوونی بۆ چه‌ند پرسێك، وەزارەتی ئـەوقاف سكاڵاى له‌ دژ تۆماركردووه‌. ڕوپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى…
Total
0
Share