بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕ و سەختی سەرما، پارێزگاری هەڵەبجە سبەی و دووسبەی لە سنووری پارێزگاکە کردە پشووی رەسمی.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پاش راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەی گەرمی و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان بڕیارماندا 20 کانونی یەکەم و 21ی کانونی یەکەمی 2026، پشووی رەسمی بێت.
روونیشیکردەوە، پشووەکە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەگرێتەوە.