ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغداد دەکرێت

ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغداد دەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێشووتر لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی نیسان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد کرا.

ئاماژەی بەوەشدا، سبەی چوارشەممە، لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سیاسەتی قۆڵبادان و ململانێی ناتەندروستی حیزبی داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە قوباد تاڵەبانی،…
Total
0
Share