ڕابەری ڕۆحی ئیزدییەکان کۆچی دوایی کرد

بابە شێخ ڕابەری کۆچکردووی ئێزدییەکان

بابەشێخ، کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئێزدی و ڕابەری رۆحیی ئێزدییەکان، لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، خەرتۆ ئیسماعیل ناسراو بە بابە شێخی ئێزدییەکان چەند ڕۆژێک پێش ئێستا باری تەندروستی تێکچووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک، پاش ئەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر و لەژێر چاودێری پزیشکدا  بووە.

بەرێوبەری کاروباری ئێزدییەکان لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەمرۆ 1ی تشرینی یەکەم ، باباشێخ ، بەهۆی نەخۆشی گورچیلەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر گیانی لە دەستداوە.

جەعفەر سمۆ، بەرێوبەری کاروباری ئێزدیان لە دهۆک ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، کاتژمێر8 ی ئێوارەی ئەمرۆ ڕۆژی پێنچشەممە، باباشێخ، بابی رۆحی هەموو ئێزدییەکانی جیهان و ئەندامی جڤاتی رۆحانی ئێزدییەکان، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، بەهۆی نەخۆشی گورچیلە کۆچی دوایکردووە.

بەڕێوبەری کاروباری ئێزدییان لە دهۆک ئاشکراشیکرد، بابە شێخ ماوەی دوو هەفتەیە تەندروستی تێکچووە و لە دوو نەخۆشخانە لە دهۆک و هەولێر لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بووە تا ئەمڕۆ کۆچی دوایکردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولرەحمان موهەندیس: بزوتنەوەی جەماوەری دەبێت لە كاتی پێویستدا هەڵوێستی هەبێت

ئەندامێكی پێشووی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەر بزوتنەوەیەكی جەماوەری لەكاتی پێویستدا دەبێت هەڵوێستی هەبێت نەك لەگەڵ دەسەڵات ڕێكبكەوێت…
Total
0
Share