وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 747 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 10 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە كۆی هەشت هەزار و 851 پشكنین، 747 توشبووی دیكە تۆماركراون.

هەروەها لەو ماوەیەدا 776 توشبووی دیكە چاكبوونەتەوە، 10 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بووە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 165 هەزار و 548 توشبوو، لەو ژمارەیەش 149 هەزار و 838 توشبوویان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 221 كەسیشیان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، 11 هەزار و 399 توشبووش لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share