ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و سەرما بە هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران لە رۆژی یەکشەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2026، تاوەکو رۆژی سێشەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2026، کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پێشبینی دابارینی بەفر دەکرێت لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، مەترسی دروستبوونی شەختە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری سەلامەتیی خۆیان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share