لەبارەی کۆبوونەوەی وەفدی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا زانیاری دەخرێتەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بە ئامادەبوونی خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە بەغداد كۆبوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا حكومەتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان كردووە مانگانە 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد بکات کە ئەو بڕە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر داوە و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.
لەبارەی سیستمی ئەسیكۆدا، وەفدی هەرێمی کوردستان داوای دابەشکردنی داهاتی گومرگی كردووە لەنێوان هەردوولادا، بەڵام ئەو داوایە ڕەتکراوەتەوە.