گەنجێك بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەكردن لە كچان دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بە تۆمەتى فریودانى کچان دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بە هاوکاریی نووسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان لە هەولێر، کەسێکیان بە ناوی (م . ل) تەمەن (30) ساڵ دەستگیركردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، دەستگیركراوەكە لەلایەن کچێکەوە لە سەیدسادق سکاڵا لە دژی تۆماركراوە و دەڵێت، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە، چەندین کچی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فریوداوە و دواتر “هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکردوون”.

وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارەكە بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە و لە ئێستادا ژیانی کچەکە پارێزراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوچە سنوورییەكانی هەولێر لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقەوە كۆنتڕۆڵكرا

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ ئێران لە سنووری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنێت. فەرماندەییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات،…
زیاتر ببینە

بەهجەت ئەحمەد: ئەو کەسانەی لە سنووری هەولێر رێگریی لە پێشێلکارییەکان دەکەن دەستگیردەکرێن

بەهجەت ئەحمەد رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی هیچ پێشێلکارییەک ئەنجام نەدراوە، بەڵام لە هەولێر کەسانێکیان دەسگیرکردووە رێگریان لە پێشێلکارییەکان کردووە.…
Total
0
Share