قوباد تاڵەبانی: هونەرمەند شـ.ـەهید قادر کابان جگە لە هونەرەکەی، شۆڕشگێڕێکی گەورەش بوو

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی خانەوادەی هونەرمەند قادر کابان کرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، زۆر خۆشحاڵ بووم سەردانی ماڵی نەسرین خان، هاوسەری هونەرمەندی شـ.ـەهید، قادر کابانم کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی ئاگاداربووم، هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ دەخوازم.

وتیشی، هونەرمەند شـ.ـەهید قادر کابان جگە لە هونەرەکەی، شۆڕشگێڕێکی گەورەش بوو و هەر بەهۆی کوردپەروەری و شۆڕشگێڕبوونییەوە لەلایەن ڕژێمی بـ.ـەعسـ.ـەوە شـ.ـەهیدکرا.

لە کۆتاییشدا هاتووە، بە گشتی، خانەوادەی بەڕێزی کابان بەشێکی گرنگن لە ناسنامەی هونەریی شاری سلێمانی و هەرگیز ڕۆڵی ئەم خانەوادەیە و بە تایبەت دوو هونەرمەندی مەزن، شـ.ـەهید قادر کابان و خوالێخۆشبوو کەریم کابان لە پێشخستنی هونەری کوردی لەبیرناکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكات

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەی…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەران: لە سلێمانی یاسا و دادگا هەیە و ڕێكاری پێویست گیراوەتە بەر

لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە كەسانی نابەرپرس و هەلپەرست بە ناوی لقی سلێمانی یەكێتیی…
Total
0
Share