کەی بارانە زۆرەکە دەبارێت؟

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لە دوای 20ـی 11ـوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، بارانێکی زۆر دەبارێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەیەکی زۆرە دۆخێکی وشکی بێباران، رووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام ئەم کەشە وشکە هێندەی نەماوە و کۆتایی پێدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کەشە بەم شێوەیە تاوەکو 20ـی 11 بەردەوامدەبێت، بەڵام ئەگەرێک هەیە لە رۆژی 15ـی مانگ، شێیەکی زۆر لە دەریای سوورەوە روو لە ناوچەکانی عێراق و دواتر هەرێمی کوردستان بکات، ئەمەش دەبێتە هەور و رەنگە بگۆڕێت بۆ شەپۆلی بارانی لاواز بۆ مامناوەند بە بڕی جیاواز، بەتایبەت لە رۆژی 16 بۆ 17ـی مانگ.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای 20ـی 11 و بۆ تەواوی مانگی 12 و تاوەکو سەری ساڵ، بڕێکی زۆر باران دەبارێت و دۆخی وشکەساڵی دەڕەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی حاجی رەشید: تا تەوتین جێبەجێنەکرێت مووچەی فەرمانبەران رزگاری نابێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، بەغداد ناردوویەتی، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.…
Total
0
Share