نرخی دۆلار کەی دادەبەزێت؟

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تا دێت روو لە زیادبوونە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەش دەڵێت، پێناچێت بەم زووانە دابەزێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی، رایگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان و رێکارەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا بازرگانییەکان لە سیستەمی بەئەلکترۆنیکردنی دەروازەکان.

وتیشی، بازرگانەکان پێویستیان بە دۆلارە بۆ راییکردنی کارەکانیان، لەکاتێکدا کە لە بانک دەستیاننەکەوێت، ناچار دەبن لە بازاڕی ئازاددا دۆلار بکڕن، بەمەش نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی جەبار گۆران، هەرچەندە حکومەتی ناوەندی کۆمەڵێک رێکاری گرتووەتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لەوانە زیادکردنی پێناسی گومگرگی، باج و رسوومات، بەڵام پێناچێت بەم زووانە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share