ترەمپ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت

ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنزوێلی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، خەڵاتەکەی بەخشییە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

ماچادۆ لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشک سپی خەڵاتەکەی بەخشییە دۆناڵد ترەمپ و وێنەیەکیان گرت.

ترەمپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی (تروث سۆشیال) نووسیویەتی: “شانازییەکی گەورە بوو کە ماریا کۆرینا ماچادۆی ڤێنزوێلیم ناسی، ماریا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشیم وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو کارانەی کە کردوومە”.

بەگوێرەی میدیا ئەمریکییەکان، ماچادۆ خەڵاتەکەی لە کۆشکی سپی بەجێهێشتووە و ئێستا لە دەستی سەرۆکی ئەمریکادایە، ئەمە سەرەڕای هۆشدارییەکانی لیژنەی دابەشكردنی خەڵاتەکە کە باسیان لەوەدەکرد ناکرێت خەڵاتەکە ببەخشرێت یاخود لەگەڵ هیچ کەسێک بەش بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share