دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک لە لقەکانی داخست.

ڕێکخراوی L’Organisation APOCEی جەزائیری بۆ پاراستنی بەکاربەران بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ئەگەری تێوەگلانی بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” هەیە لە بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا و پیسبوونی ئەو بەرهەمانە بە بەکتریاکە.

کۆمپانیای مۆندلیزی نێودەوڵەتی کە پیشەسازیی بەرهەمهێنانی ماددە خۆراکییەکان دەکات لەناویاندا بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” ڕووبەڕووی زۆر سەختی بووەتەوە، کە ناچاربوو لقێکی کۆمپانیاکە لە فەرەنسا دابخات و هۆکارەکەشی بۆ خراپی لە “پاکژکردنەوە”ی خۆراکەکاندا بووە.

ڕێکخراوە جەزائیرییەکە دەڵێت، بەرهەمەکانی ئۆریۆ تێوەگلاوە لە هەمان تۆمەتی بەرهەمەکانی کیندەر.

لە 13ی مانگی نیساندا دوو ئاژانسی ئەوروپی بۆ چاودێریی تەندروستی تۆمارکردنی 150 حاڵەتی تووشبوون بە بەکتریای سالمۆنێلایان ڕاگەیاند لە نۆ وڵاتی ئەوروپی، هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریاکەیان بۆ بەرهەمەکانی لقی بەلجیکای بەرهەمەکانی کیندەر گەڕاندەوە و ئەو لقەی کۆمپانیاکە داخرا.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی هاوسەرگیریی مسیارەوە فەتوای دا

بابەتی دواتر

خانەقین گەرمترین ناوچەی جیهانە.. 13 ناوچەی عێراق بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share