پەرلەمانی ئەوروپا بانگهێشتی ئیلۆن مەسک دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا نامەیەک ئاراستەی ئیلۆن مەسک دەکات بۆ ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یاسادانانی یەکێتی ئەوروپا.

رۆبەرتا میتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا نامەیەکی ئاراستەی ئیلۆن مەسک خاوەنی نوێی پێگەی تویتەر کردووە، بەمەبەستی وتەدانی لەبەردەم ئەنجومەنی یاسادانانی یەکێتییەکە.

لەگەڵ ئەم داوایەیدا پەرلەمانی ئەوروپا دەسەڵاتی ناچارکردنی مەسکی نییە کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت، تا ئێستاش نازاندرێت مەسک رەزامەندە بەو داوایە یاخود نا.

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تیسلا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەدوای کڕینی پێگەی تویتەر لە مانگی ئەیلولی رابردوو بە بڕی 44 ملیار دۆلار، هەرایەکی زۆری نایەوە، ئەویش بە دەرکردنی بەشێکی زۆر لە کارمەندانی کۆمپانیاکە، چالاککردنەوەی هەژمارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، رەتکردنەوەی سیاسیەتی بەرەنگاربوونەوەی زانیارییە ناڕاستەکان سەبارەت بە کۆڤید- 19.

هاوکات ماسک لە دوای وەرگرتنی خاوەندارێتی مەسک ژمارەیەک هەژماری رۆژنامەنووسانی داخست، ئەمەش سەرنجی بڕیاردەرانی سیاسی لە هەریەکە لە ئەوروپا و ئەمریکای راکێشاوە.

پێشتریش کۆمسیۆنی ئەوروپا هۆشداری لە سزادانی مەسک دابوو لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لەسەر ئازادی راگەیاندن دروستیکردووە.

 

بابەتی پێشتر

سودانی دەچێتە دەرەوە

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی سێ منداڵی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share