روسـ.ـیا دووەم شاری لە هەرێمی زاپۆرۆژیای ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکرد

وەزارەتی بەرگریی روسـ.ـیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا دووەم شارۆچکەی هەرێمی زاپۆرۆژیای ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵبکات.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتەکە، “لە ئەنجامی چالاکییەکی یەکلاکەرەوەدا، یەکەی دنیپەر سەر بە هێزەکانی سوپا، توانییان شارۆچکەی نۆڤۆبۆیکۆڤسکی لە هەرێمی زاپۆرۆژیا رزگاربکەن.”

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لە 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 50 سەربازی ئۆکرانیا لەو شوێنانەی یەکەی دنیپەر تێیدا چالاکییان هەیە، گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە.

وەزارەتی بەرگریی روسـ.ـیا پشتڕاستیکردەوە، لە پێکدادانەکانی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرجەم بەرەکانی شەڕ، ئۆکرانیا زیاتر لە هەزار و 265 سەربازی لە شەڕی دژی هێزەکانی روسـ.ـیا کـ.ـوژراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك”ناتۆ”دا. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share