راپۆرتێک حەوت ناپاکی ئەمریکا لەگەڵ کورددا لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا ئاشکرادەکات

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێکی نوێدا، حەوت ناپاکی ئەمریکا ئاشکرادەکات کە لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا لەگەڵ کورد کردوویەتی و ئێستاش جارێکی دیکە لە سوریا هەمان هەنگاو دووبارە دەکاتەوە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە سەرەتای راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی، “ئەمە یەکەمجار نییە کورد رووبەڕووی ناپاکی ئەمریکا و ئەوروپا دەبێتەوە، گەر لە باکووری سوریاش وەڵامێکیان بۆ هێرشەکانی تورکیا نەبێت، ئەوا دوایین ناپاکی نابێت کە بەرامبەر کورد دەیکەن”.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، “لە سەدەی رابردوودا تەرازووی هێزی جیهانی و هەرێمایەتی گۆڕانکاری بەسەردا هات ئەویش پاش ئەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی روخا و فەرەنسا و بەریتانیا و لە جیهان و ناوچە عەرەبییەکان پاشەکشەیان کرد نفوزی ئەمریکا لە ناوچەکە زیادی کرد، بەڵام کۆمەڵێک شت بە جێگیری مانەوە و گۆڕانکاریان بەسەردا نەهات کە دیارترینیان خەونی کورد بوو بۆ دروستکردنی کیانی سەربەخۆ لە بەرامبەریشدا کۆدەنگی هەر چوار دەوڵەتەکە بوو لە دژی کورد، بەکارهێنانی کوردەکان لە لایەن هێزە گەورە هەرێمییەکانەوە لە دژی یەکتر، بەردەوامی ناپاکی ئەمریکا لەگەڵ گۆڕینی ئیدارە یەک بە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتە”.

شەرقولئەوسەت لە راپۆرتەکەدا ئاشکرای کردووە، ” لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا کورد بە دەستی ئەمریکا تووشی بێهیوایی بووە، کە یەکەمیان لە پەیماننامەی لۆزانەوە دەست پێدەکات و دووەمیان رێکەوتنی ئێران و ئەمریکا بوو لەگەڵ رژێمی بەعس لە مانگی کانوونی یەکەمی 1975 بە کۆتاییهێنان بە هاوکاریکردنی هێزە کوردییەکانی عێراق، ناپاکی سێیەمیش لە بێدەنگی حکومەتەکەی رۆناڵد ریگن لە بەرامبەر کیمیابارانکردنی کوردستان خۆی دەبینێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا، ئاماژەی بە دەستبەرداربوونی ئەمریکا لە هاوکاریکردنی کورد لە ریفراندۆمی ساڵی 2017 کردووە و بە خیانەتی ژمارەی چوار هەژماری کردووە، دەرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دیمەشق و هێرشەکان بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان بەشێکی دیکە بوون لەو ناپاکییە، زیادبوونی نفوزی روسیا و تورکیا لە خاکی سوریا و کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ یەکێک بوون لە دوایین ناپاکییەکانی ئەمریکا بەرامبەر کورد ئەنجامیداوە.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانەوە چین رێککارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنای کەمکردەوە

بابەتی دواتر

سێ کەشتی عێراقی سنووری کوەیت دەبەزێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 111 دۆلار…
Total
0
Share