ترەمپ: نائومێدم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پلانی ئاشتیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی لەگەڵ روسیا نەخوێندووەتەوە، بۆیە “نائومێدم”.

دۆناڵد ترەمپ، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا وتی، “لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا و سەرکردەکانی ئۆکرانیا قسەمکردووە، لەنێویاندا زلێنسکی”.

وتیشی، “دەبێت بڵێم نائومێد بووم لەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا تەنانەت تائێستا پێشنیازەکەمی بۆ ئاشتی نەخوێندووەتەوە”.

دانوستانەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکرانیا کە زلێنسکی بە تەلەفۆن بەشداریی تێداکرد، بەبێ هیچ بەرەوپێشچوونێکی دیار کۆتاییهات، بەڵام بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، سەرۆکی ئۆکرانیا بەڵێنیداوە گفتوگۆی زیاتر بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی، ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپبوونی تەندروستیی باوکیەوە شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن دواخست

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، محەمەدی کوڕی سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی باوکییەوە…
Total
0
Share