بەهۆی سووتانی بەلەمێکی گەشتیارییەوە لە کۆنگۆی دیموکرات 150 کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی سووتانی بەلەمێکی گەشتیارییەوە لە وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات 150 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش بێسەرووشوێن بوون و چارەنووسیان نادیارە.
ئاماژەیان بەوەشدا، رووداوەکە لە باکووری رۆژئاوی کۆنگۆی دیموکرات روویداوە کە تیایدا بەلەمێکی گەورەی گەشتیاری بەهۆی هەلگرتنی ماددەی سووتەمەنییەوە گڕدەگرێت و سەرئەنجام دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی 150 کەس و بێسەرووشوێن بوونی دەیان کەسی دیکە.
ئەوەشیان خستەڕوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمە فریاگوزاییەکان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی بەشێک لە قوربانیان و خستنەڕووی وردەکاریی زیاتری رووداوەکە.