بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و پێویستیی بەردەوامیی دیالۆگی نێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا جەختی لەسەرکرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بنەماکەی خزمەتکردنی خەڵک بێت، کرایەوە، بەشێوەیەک، ببێتە مایەی ئاوەدانکردنەوەی زیاتری وڵات.