ئین سلێمانی درێژە بە چالاکییەکانی دەدات
ئەمڕۆ لە شارەکانی کوردستان ئاهەنگەکانی نەورۆز بەڕێوەدەچێت

ئێوارەی ئەمڕۆ 20ی ئازار ئاهەنگەکانی نەورۆز لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش سلێمانی درێژە بە چوارەم رۆژ لە چالاکی و کەرنەڤاڵەکانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز دەدات.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، پلاتفۆرمی ئین سلێمانی بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز، سلێمانی ئەمڕۆ ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لەخۆدەگرێت، چالاکییەکە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە دەستپێدەکات.

ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە شەقامی مەلیک مەحمودەوە لە بەردەم کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی شاری گۆیژەوە دەستپێدەکات و پێنج کیلۆمەتر تا 21 کیلۆمەتری تێدایە.

بڕیارە لە شارەکانی هەڵەبجە، هەولێر و دهۆکیش ئاهەنگی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بەڕێوەبچێت.

ساڵانە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان و تەنانەت کوردانی تاراوگەش لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا ئاهەنگ و چالاکیی تایبەت بەو بۆنەیە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە کلاسیکۆی بردەوە و لە ناسناوی "لالیگا" نزیکبووەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە بەجێدەهێڵن

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن…
Total
0
Share