سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، مالیکی تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
عەباس بەیاتی، سەركردەی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەنێوان نوری مالكی، محەمەد شیاع سودانی و لایەنێكی سێیەمی نەناسراو ئەنجامدراوە.
وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی لە ركابەریكردن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کشاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نوری مالیكی تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.