کەسێک دەستگیرکرا لەڕێگەی 11 پەڕەی فەیسبوکەوە بە فێڵ پارەی لە بەرپرسان وەرگرتووە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری موسڵ ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 11 پەڕەی وەهمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک هەبووە و پارەی لە بەرپرسان وەرگرتووە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسە لەڕێگەی سێ مۆبایلی جیاوازەوە ئەو پەڕانەی فەیسبوکی بەڕێوەبردووە، لەڕێگەیەوە بە فێڵ پارەی لە بەرپرسان و سەرمایەدارەکان وەرگرتووە.

باس لەوەشکراوە، ژمارەیەک لە بەرپرسان پەیوەندییان بەو کەسەوە کردووە و زانیارییان دژ بە بەرپرسانی دیکە پێداوە.

ئەو کەسە لەسەر سکاڵای ژمارەیەک لەو کەسانە دەستگیرکراوە کە فێڵی لێکردوون، ئەوەش ئاشکراکراوە، تۆمەتبار دووەم گەورەترین کەسە کە لەو جۆرە فێڵانەی کردووە و لەمساڵدا دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی لەبارەی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

دادگای فیدراڵی مافی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە پەرلەمانی عێراق سەندەوە، كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیشی بە نایاسایی دیاریكرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share