وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاند، 77 کەس بە تۆمەتی یاریکردن بە نرخی دراو دەستگیرکراون.
لیوا میقداد میری، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026، بە تۆمەتی یاریکردن بە نرخی دراو 77 کەس دەستگیرکراون.
وتیشی، هەروەها ڕێکاری یاسایی بەرامبەر 65 تۆمەتبار گیراوەتەبەر کە دەستکاریی نرخی خۆراکە سەرەکییەکانیان کردووە.
دەشڵێت، چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک ناکەین بیەوێت زیان بە تەندروستیی هاوڵاتییان و سەقامگیریی بازاڕ بگەیەنێت.