وەزارەتی کارەبا: دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، کوژانەوەی گشتیی کارەبا بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە بووە، ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی باران و رەشەبای بەهێزەوە، کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی گەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 8، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی درووستبوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەردەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share