پۆلیسی هەولێر: ئەو ژنەی لە شوقەکە خۆی فڕێدایە خوارەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی ببوو بە دەمەقاڵێیان

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ژنێک لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئافرەتێک بە ناوی (س. ا. ع)، لەدایکبووی ساڵی 1997 کە بە ڕەگەز کوردی ڕۆژاوای کوردستانە لە شوقەیەک خۆی فڕێداوەتەخوارەوە.

ڕوونیشیکردەوە، کەسەکە بەهۆی سەختیی بـ.ـرینەکەیەوە دەستبەجێ گـ.ـیانیلەدەستداوە و لە ئێستادا تـ.ـەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، لەسەر ڕووداوەکە هاوسەری قـ.ـوربانییەکە دەستگیرکراوە کە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێش ڕووداوەکە دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە هەڵدراوەتەوە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیاردەدات

وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان پابەندە بە رێكار و یاسا و رێنماییەكان بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست. وەزارەتی شارەوانی و…
زیاتر ببینە

تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماربکرێنەوە، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. جومانە غەلای…
Total
0
Share