لە خانەقین بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەک کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەکی حکومی کوژرا کە کوردە و بە دەستڕیژی گوللـە کوژراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستییەوە، کەسێک بەناوی فەتاح دەلۆیی کە تەمەنی 55 ساڵە و کوردە، بەیانیی ئەمڕۆ بە دەستڕێژی گوللـە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژراوە.

کوژراوەکە ماوەی پێنج ساڵە بەڕێوەبەری ئەو بەنزینخانەیەیە و لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە لەسەر رێگای توڵەفرۆش دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی. رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی…
Total
0
Share