د. خالید حەیدەر: لە هەندێک بابەتدا هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی

د. خالید حەیدەر، هەرێمی کوردستان توانیویەتی لە هەندێک بابەتی وەک خۆراک و شمەکدا بگاتە ئاستی خۆبژێوی.

د. خالید حەیدەر، مامۆستای بەشی ئابوری لە زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەندێک بوار و بابەتی وەک گۆشت، گۆشتی مریشک، هێلکە، گەنم، جۆ، چیمەنتۆ و غاز، هەرێمی کوردستان ئاستی بەکاربەری تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، هەروەها ئەوەی کە زیادە هەناردەی باشووری عێراق و دەرەوەی عێراق دەکرێت.

وتیشی، ئەمە ئەو واتایە دەدات کە هەرێمی کوردستان لە رووە ئابورییەکەوە لەسەر ئاڕاستەیەکی راست و دروست دەڕوات، ئەمەش وادەکات وردەوردە بەرەو ئەوە هەنگاو بنێت کە بۆ کاڵا و شمەکەکانی دیکەش بگاتە ئاستی خۆبژێوی.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رابردوودا ئەو دۆلارەی ئاڕاستەی دەرەوە دەکرا و بەرهەمی لە دەرەوە پێدەکڕدرا، ئێستا ئاڕاستەکەی بەرەو ناوەوەیە و لە پڕۆژەی جیاوازی وەبەرهێناندا خەرجدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری مانای ئەوەنییە کە کارەبا ناکوژێتەوە

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان مانای ئەوە نییە کارەبا ناکوژێتەوە. غالب محەمەد،…
Total
0
Share