جەمال کۆچەر: مووچەی هیچ فەرمانبەرێک زیاد ناکرێت

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لە بودجەی عێراقدا، ناتوانرێت مووچەی هیچ فەرمانبەرێک زیادبکرێت، تەنانەت ئەگەر کەمێکیش بێت.

جەمال کۆچەر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران باسی پرسی زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی نەکردووە و تائێستا، هیچ رەشنووسێک لەو بارەیەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چوار ملیۆن و 700 هەزار فەرمانبەر هەیە، هەر زیادکردنێک بۆ مووچەکانیان، فشارێکی زۆر لەسەر بودجە دروستدەکات، بۆیە لە بودجەدا جێگەی زیادکردنی تەنانەت 10 هەزار دیناریش بۆ مووچەی یەک فەرمانبەر نییە”.

تائێستا ئەنجومەنی وەزیران خشتەی بودجەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نەناردووە، بە وتەی غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا قسەیکردووە، دواکەوتنی ناردنی خشتەی بودجە، بەشێکی پەیوەستە بە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەمای باشترکردنی ژیانی خەڵک پێکبهێنین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەما سەرەکییەکانی باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین…
Total
0
Share