کاندیدەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کێن؟

ماوەی چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ دەستپێکردنی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشی هەرە گرنگی کۆبوونەوەکەش هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە و دوو جێگرەکەیەتی.

لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراق و یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەک عورفێکی سیاسیی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەر کەسێکی سوننە مەزهەب لە عێراق دەکەوێت.

بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجومەنەکە لایەنە سوننەکانی عێراق هاوپەیمانێتییەکیان بەناوی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی پێکهێناوە و بڕیاربوو لەو ئەنجومەنەوە تەنها کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکرێت، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکانەوە بوونە دوو کاندید.

شەوی رابردوو موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کە لایەنێکی ناو هاوپەیمانێتییەکەی سوننەکانە رایگەیاند، ئەو تەنها کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکە.
دوای تێپەڕینی ماوەیەکی خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سيادە رایگەیاند، هەیبەت حەلبوسی تەنها کاندیدی ئەنجومەنەکەیانە.

بەگوێرەی یاسا بەهۆی یەکلانەبوونەوەی سوننەکان لەسەر کاندیدێک ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران ناچاردەبێت بە زۆرینەی دەنگ یەکێک لەو کاندیدانە بۆ پۆستی سەرۆک هەڵبژێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
Total
0
Share