سروە محەمەد: لیژنە هاوبەشەکەی هەرێم و بەغداد راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەمی سودانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێکهێنراوە، راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەستی محەمەد شیاع سودانی.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە نێوان هەرێم و بەغداد چەند لیژنەیەکی تەکنیکی دروستکراون کە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق پێکهێنراون بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتەکانی هەرێم، ئەمڕۆ لیژنەکە لە بەغدادن و راپۆرتی خۆیان رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە پرسی مووچە نەخراوەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام زۆرجار دەخرێتە پاشکۆی کۆبوونەوەکان، بۆیە چاوەڕێدەکەین ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارام قادر: كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنەكان كارێكی زۆرباشە و دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم

سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، “كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بانگێشت و پێشنیازی بافڵ جەلال تاڵەبانی كارێكی زۆر باشە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share