کۆمسیۆن: هیچ هاوپەیمانێتییەکى نوێ تۆمارنەکراوە

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ هاوپەیمانێتییەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران تۆمارنەکراوە.

عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى میدیایی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمسیۆن بەردەوامە لە پرۆسەى تۆمارى هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو.

وتیشى، “ژمارەى هاوپەیمانێتییە نوێیەکان تائێستا گەیشتووەتە 64 هاوپەیمانی، سەرجەمیان پێشتر تۆمارکراون، کۆمسیۆن چاوەڕوانی راگەیاندنى ویستى پارتە سیاسییەکانە بۆ بەشداربوون”.

هەندێک لە هاوپەیمانێتییەکان گۆرانکارییان بەسەردادێت، لەڕێى چوونەپاڵى پارتى نوێ یان کشانەوە لێیان، ئەمەش پێویستى بە نوێکردنەوەى زانیارییەکانیانە لە فەرمانگەى کاروبارى پارتەکانى سەر بە کۆمسیۆن، عیماد جەمیل واى وت.

دووپاتیشیکردەوە، “تائێستا هیچ هاوپەیمانێتییەکى سیاسیی نوێ تۆمارنەکراوە”.

بەرپرسەکەى کۆمسیۆن باسى لەوەشکرد، ژمارەى ئەو پارتانەى رێگەپێدراون بەشدارى لە هەڵبژاردن بکەن دەگاتە 314 پارت، لەنێویاندا تائێستا 70 پارتیان خواستیان بۆ بەشداربوون نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی پەڕەی دادگای سەورە و بڕیارە ستەمكارەكانی سپی دەكاتەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە پۆستێكیدا هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیكس سەبارەت بە داواكەی مەسرور بارزانی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد نەوت هەناردەبكات دەبێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێم بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغداد سووربێت لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێگای سۆمۆوە نەوتەكەی هەناردەبكرێت ئەوا…
Total
0
Share