لە سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە خەڵکی سوریایە و لە سلێمانی نیشتەجێبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە نزیک چوارڕیانی سەرچناری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە نازاندرێت و ئێستا تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییە خەڵکی سوریایە و ماوەی چەند ساڵێکە بە مەبەستی کارکردن رووی لە سلێمانی کردووە.