لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە

بەپێی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان دوو دراوسێدا روویدا و لە ئەنجامدا، کەسێک برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی روویداوە و ئەو دوو دراوسێیە ناکۆکییان هەبووە؛ تەقەیان لەیەکتر کردووە و کەسێک برینداربووە.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەی بریندار بووە، دوو گوللەی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
Total
0
Share