یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت گەشتی بۆشایی ئاسمانی کرد

خانمە ئەندازیارێکی ئەڵمانی، بووە یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت کە گەشت بکات بۆ بۆشایی ئاسمان.

میشێلا پێنتاوس، خانمە ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا، گەشتێکی ئاسمانیی کورتی ئەنجامدا و بووە یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت، کە ئەو کارە بکات.

ئەو کەشتییەی گەشتەکەی پێ ئەنجامدرا، سەر بە کۆمپانیای (بلو ئۆریجین) بوو و خاوەنی کۆمپانیاکە، ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی جێف بیزۆس-ە.

میشێلا پێنتاوس، لەگەڵ پێنج گەشتیاری تر، لە 10 خولەکدا هێڵی کارمانیان بڕی، کە سنووری نێوان بەرگەهەوا و بۆشایی ئاسمانە و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەرزەوی، خانمە ئەندازیارەکە دەڵێت، “دوای ئەو گەشتەی ئەنجاممدا، بەڕاستی تێگەیشتم کە چەندە جیهانەکەمان داخراوە بە رووی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share