لە هێرشێکدا لە فەرەنسا شەش کەس بوونە قوربانی

لە هێرشێکدا لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەک کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر چەند کەسێک و لە ئەنجامدا کەسێکی کوشتووە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە، سیانیان کە پۆلیس بوون برینەکانیان سوکە.

جەختیشیکردەوە، هێرشبەرەکە پیاوێکی تەمەن 37 ساڵانە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە تیرۆرستی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی مانگە دەستكردەكان “فێڵێكی ڕوسیا” لەسەر سنووری ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، وێنەی مانگە دەستكردەكان دووپاتیدەكاتەوە ڕوسیا هێزەكانی لەسەر سنووری ئۆكرانیا نەكشاندووەتەوە. ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی…
Total
0
Share