جۆ بایدن: پێویستە ترەمپ لە پۆستەكەی لاببرێت

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن

جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایگەیاند، “پێویستە ترەمپ لە پۆستەكەی لاببرێت”، هۆكارەكەشی بۆ دروستبوونی ئەو پشێوییە گەڕاندەوە كە چوارشەممەی ڕابردوو لە كۆنگرێس ڕویدا.

ئەمشەو 11ی كانونی دووەم، جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لەكاتی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕایگەیاند، “ترەمپ گونجاو نییە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “من چاوم لەسەر دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤاكسینەكەی و گەشەپێدانی ئابوری-یە، كۆنگرێس چ بریارێك دەدات با بیدات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشیکردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە…
Total
0
Share