بەپێی زانیارییەکان، بەشێوەیەکی نایاسایی گرێبەستی تاقیگەی خۆراک دراوە بە کۆمپانیاکانی مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی و بازرگانان و جوتیاران ناچارکراون لە رێگەی کۆمپانیاکانی مەسرور بارزانییەوە گرێبەست و پشکنینی تاقیگەیان بۆ ئەنجامبدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، وەک چۆن لە چەند ساڵی رابردوو تاقیگەی دەروازە سنوورییەکان دران بە کەرتی تایبەت، وەک درێژکراوەی ئەم گرێبەستانە، پشکنینی بەروبومی خۆراک، کە لە کارگەکانی سنووری هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدەدرێن، دەبرێنە هەردوو پاریزگای هەولێر و دهۆک و دەدرێنە کۆمپانیاکانی مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی، بۆیە بازرگانان و جوتیاران ناچارکراون بەرهەمەکانیان لە رێگەی کۆمپانیای نیو ستانداردی مەسـ.ـرور بـ.ـارزانییەوە، پشکنینیان بۆ ئەنجامبدرێت، هەروەها وەک گرێبەستەکانی پێشوو، ئەم گرێبەستەش بە هیچ رێکارێکی یاساییدا تێنەپەڕیوە.
لەوبارەیەوە بازرگانێک رایگەیاند، پێشتر ئەم کارە لەلایەن تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروستییەوە ئەنجامدەدران، ئەمەی ئێستا دەکرێت لەلایەن کۆمپانیاکانی مەسـ.ـرورەوە، جگە لە بارگرانی بۆ خاوەن کارگەکان و هاوڵاتییان، هیچ سوودێکی دیکەی بۆ هاوڵاتییان نییە و بڕی تێچوو زیاتر دەکات.
دەشڵێت، ئەم کارە لە رووی تەندروستییەوە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتییان هەیە، چونکە هەمیشە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە گۆڕانکاریی بە ئەنجامەکانەوە بکرێن.