چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەنها رێگا بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و لابردنی دەستەواژەی” ئینفاقی فیعلییە” لە یاساكە كە ئەو كات هەرێم دەتوانێت پشكی خۆی بەپێی یاسای بودجە وەربگرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە، چونكە فەرمانبەرانی هەرێم كار بۆ حكومەتی هەرێم دەكەن و بەرپرسیارێتییەكە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

وتیشی، “بۆ دروستكردنی كارتی بانكیش لەم قۆناغەدا بۆ خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتی سەركەوتوو دەبێت بەو پێیەی ئەوان مووچەیان جێگیرە، بەڵام فەرمانبەران بەردەوام گۆڕانكاری لە مووچەكانیان دەكرێت بەهۆی گۆڕانكاری لە دەرماڵە و وەرگرتنی مۆڵەت و چەند بابەتێكی دیكەوە كە ئەو كات حكومەتی فیدراڵ ناتوانێت ئەو گۆڕانكارییانە لەكاتی خۆیدا جێبەجێبكات، بەڵام دەبێت چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بكرێت”.

بە بڕوای ئەندامەكەی لیژنەی دارایی تەنها رێگا بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆران هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و لابردنی دەستەواژەی” ئینفاقی فیعلییە” لەیاساكە كە ئەو كات هەرێم دەتوانێت پشكی خۆی بەپێی یاسای بودجە وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بە سەروو 100 دۆلارە، بەڵام مووچە خراپتر بووە
وه‌زیرانى سامانه‌ سروشتییه‌كان و دارایی بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێـن

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی ھەرێم ‏بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك بده‌ن.…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
Total
0
Share