پەروەردەی سلێمانی كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی راگەیاند

پەروەردەی سلێمانی نووسراوی كرد و كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی راگەیاند و داوادەكات رۆژی سێشەممە ناوەندەكانی خوێندن بكرێنەوە.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی كە واژووی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە و تێیدا هاتووە، دوای وەرگرتنی یاداشتی ئەنجومەنی سەرتاسەریی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی و وەڵامدانەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە شێوەیەكی ئەرێنی كە پشتگیری لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین و سوپاسی لە خۆبردوویی مامۆستایان دەكەین.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە داواكارین لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پڕۆسەی خوێندن لە رۆژی سێشەممە 9ی 1ی 2024 دەستپێبكەنەوە لەبەر ئەوەی خوێندكاران چاوەڕوانی دڵسۆزیتانن بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هیچ مووچەیەكی مووچەخۆران نافەوتێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس لە زێی گەورە خنکان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو کەس لە زێی گەورەدا خنکاون. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا…
Total
0
Share