کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ و سبەی تەم دروستدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کەشی ئەمڕۆ نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی جیاجیا تەم دروستدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیاجیاکان، پاشنیوەڕۆی لە هەندێک ناوچەی شاخاوییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری نمەباران هەیە، کەشی سەنتەری پارێزگاکانیش نیمچەهەور دەبێت و هەندێکات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دووشەممە، ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە، هەروەها مەودای بینین لەکاتی ئاسایی لەنێوان 8-6 کیلۆمەتردا دەبێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share