گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

وتەبێژی پۆلیسی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 22  ساڵ لە ژورەکەی خۆیدا بە مردوی دۆزراوەتەوە و دواتر دەرکەوتووە بە پەت خۆی خنکاندووە.

عەمید عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی قەزای کۆیە ئەمڕۆ 12 ی شوبات، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بە وتەی کەسوکاری ئەو گەنجە کاتێک بەیانی هەستاون بینویانە لە ژورەکەی خۆیدا بە پەت خۆی خنکاندووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

بە وتەی ، وتەبێژی پۆلیسی قەزای کۆیە ئەو گەنجە خوێندکاری پۆلی 12 ی ئامادەیی بووە و وەک کەسوکارەکەی باسیان کردووە کە نەخۆشی دەرونی هەبووە.

گەنجەکە ناوی (ئـ، م، ز)بووە پێشتریش وەک کەسوکارەکەی دەڵێن باری دەرونی تەواو نەبووە، بۆیە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە گەنجەکە خۆی خۆی خنکاندبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ھەولێر رێگری لە پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری و رۆژنامەنووسانی بادینان دەكەن

ئاسایشی ھەولێر رێگری لە پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری و رۆژنامەنووسانی بادینان دەكەن كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share