ماوەی 69 ڕۆژە نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆسەر لە هەولێر “ڕفێندراوە”

بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان دەڵێت، “ماوەی 69 ڕۆژە نوێنەرەكەمان لە باشوور لەلایەن پارتییەوە ڕفێندراوە”.

ئاژانسی “هاوار نیوز” ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاب بڵاویكردەوە، جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆسەری باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا لە هەوڵیر ڕۆژی 10ی حوەزیران لەگەڵ دوو ئەندامی پەیوەندییەكانی پەیەدە بەرەو فڕۆكەخانەی هەولێر دەڕۆیشتن بۆ پێشوازیكردن لە میوان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە لەو كاتەدا لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە “ڕفێندراون” و دواتر و لە 29ی تەمموزدا دوو ئەندامەكەی پەیوەندییەكانی پەیەدە ئازادكراون، بەڵام تا ئێستا جیهاد حەسەن ئازادنەكراوە و دۆخی تەندروستیی خراپە.

سەرچاوەكە، دەستبەسەركردنی جیهاد حەسەن بەو دۆخە تەندروستییەیەوە, بە “پێشێلكردنی نەریتە دیپلۆماتییە نێودەوڵەتییەكان” ناوزەد دەكات و دەڵێت، “تا ئێستا كاربەدەستانی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری ڕفاندنەكەیان بۆ پەیەدە و بەڕێوەبەریی خۆسەر ئاشكرانەكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، ” كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان…
Total
0
Share