سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە پێشبینیدەکەن لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی توشی سەرما ببن و سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن، بۆ ئەو مەبەستە هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە تاوەکو بەشێوەیەکی باش، پێشوازی لە چارەخوازان بکەن.

وتیشی، کارمەندانی تەندروستیی چەمچەماڵ بەشێوەیەکی زۆر باش ئەرکەکانیان جێبەجێکردووە و هیچ کەمتەرخەمییەکیان لە کارەکانیان نەبووە، ئەو پێداویستییانەیشی بۆمان دابینکراوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، بەشی ماوەیەکی زۆر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share